دوای هێرشەکەی سەر ترامپ، ئیلۆن ماسک بیرۆکەی درووستکردنی زرێپۆشێکی کانزایی فڕیو هێنایە ئاراوە

پەیامی کورد    ...   دوای هێرشەکەی سەر ترامپ، ئیلۆن ماسک بیرۆکەی درووستکردنی زرێپۆشێکی کانزایی فڕیو هێنایە ئاراوە

ڕەنگە هەوڵی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترامپ بۆ سەر ژیانی دۆناڵد ترامپ لە شاری باتلەر لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا وای کردبێت کە ئیلۆن ماسک بیر لە پرۆتۆکۆڵە ئەمنییەکانی خۆی بکاتەوە. بەکارهێنەرێک بە ناوی Whole Mars Catalog لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، باشترە بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا ئاسایشی خۆی باشتر بکات. ئیلۆن ماسک ووڵامی دایەوە:
"ڕەنگە کاتی ئەوە هاتبێت ئەو زرێپۆشە کانزاییە فڕیویە دروست بکرێت."

هەروەها یان مایڵز چیانگ، هاوڕێی ماسک و یەکێک لە بەکارهێنەرە چالاکەکانی ئێکس، داوای لە بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سپەیس ئێکس کرد کە ڕێوشوێنە ئەمنییەکانی سێ هێندە بکات. نووسیویەتی، ئەگەر بتوانن بگەنە لای ترامپ، ئەوە دەگەنە لای تۆ.

لەبەرامبەردا ماسک ڕایگەیاند : ڕۆژانی مەترسیدار لە پێشە. دوو کەس (لە دوو کاتی جیاوازدا) لە ٨ مانگی ڕابردوودا هەوڵیان دا بکوژن. ئەوان بە ئامانجی دەمانچە دەستگیرکراون کە نزیکەی ٢٠ خولەک لە بارەگای سەرەکی تێسلا لە ویلایەتی تەکساس ەوە دوورن”.


ئەم بابەتە 18800 جار خوێندراوەتەوە