دورۆڤ : دەبوو دەسەڵاتدارانی فەڕەنسا لەبری ئەوەی من بگرن، سکاڵایان لە تێلێگرام بکردایە
پەیامی کورد ... دورۆڤ : دەبوو دەسەڵاتدارانی فەڕەنسا لەبری ئەوەی من بگرن، سکاڵایان لە تێلێگرام بکردایە
بەڕێوبەری جێبەجێ کار و دامەزرێنەری کۆمپانیای تێلێگرام ڕایگەیاند : ئەگەر ووڵاتێک لە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت ناڕازی بوو، ئەوە ڕێکارەکە بریتییە لە گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر بە خودی خزمەتگوزارییەکە.
بەکارهێنانی یاساکانی سەردەمی پێش مۆبایلە زیرەکەکان بۆ تۆمەتبارکردنی بەڕێوەبەری جێبەجێکار بە تاوانەکانی لایەنی سێیەم لەسەر پلاتفۆرمێک کە بەڕێوەی دەبات، ڕێگەیەکی هەڵەیە.
بانگەشەی هەندێک لە میدیاکان کە دەڵێن تێلێگرام بەهەشتی ئاژاوەگێڕییە، بە هیچ شێوەیەک ڕاست نییە.
تێلێگرام ڕۆژانە ملیۆنان پۆست و کەناڵی زیانبەخش لادەبات.
ئەم بابەتە 77476 جار خوێندراوەتەوە