سهرۆكی حکوومەت پێشوازی له باڵیۆزى نوێى توركیا کرد
پەیامی کورد ... سهرۆكی حکوومەت پێشوازی له باڵیۆزى نوێى توركیا کرد
چوارشەممە 9/4 مەسروور بارزانى، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوای لە ئانل بۆرا ئینان، باڵیۆزى نوێى توركیا له عێراق کرد.
سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەست بەکاربوونی لێ کرد و هیواى سهركهوتنى له ئهركى نوێیدا بۆ خواست.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرینگی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە، بە تایبەتی لە بواری بازرگانی کرایەوە.
تەوەرێکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پرۆژەی ستراتیژی ڕێگەی گەشەپێدان، کە ووڵاتانی کەندئاو لە ڕێگەی عێراقەوە بە تورکیا و ئەورووپا دەبەستێتەوە. هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستی بەشداربوونی هەرێمی کوردستان و هەموو پێکهاتەکانی عێراق لەم پرۆژە گرنگەدا.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، ئاماژە بە تاوانی کوشتنی گەشتیارێکی دهۆک لە ئیستانبوول کرا و وێڕای نیگەرانی دەربڕین بەرانبەر ڕوودانی ئەم تاوانە و پێشکەشکردنی پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی بۆ بنەماڵە و کەس وکاری قوربانییەکە، باڵیۆزی تورکیا دووپاتی کردەوە کە تاوانباران دەستگیرکراون و ڕێکاری یاساییان بەرانبەر دەگیرێتەبەر.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر نەهێشتنی هەر کێشە و ئاستەنگێک، کە بۆ گەشتیارانی هەرێمی کوردستان لە کاتی سەردانیان بۆ تورکیا دێتە ئاراوە.
ئەم بابەتە 79946 جار خوێندراوەتەوە