سەرۆكی حكوومەت پێشوازی لە وەزیری بازرگانی عێراق کرد
پەیامی کورد ... سەرۆكی حكوومەت پێشوازی لە وەزیری بازرگانی عێراق کرد
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە وەزیری بازرگانی عێراق كرد و هاوڕا بوون لەسەر پێویستی بەهێزکردنی هەماهەنگی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی كوردستان و فیدراڵ.
پێنجشەممە 5/9/2024، مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە ئەسیر داود ئەلغرێری، وەزیری بازرگانی عێراق كرد، لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لە گرینگی پەرەپێدانی هاوکاری نێوان دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ کرایەوە.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا، سەرۆكی حكوومەت و وەزیری بازرگانی عێراق هاوڕا بوون لەسەر پێویستی بەهێزکردنی هەماهەنگی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی كوردستان و فیدراڵ، بە تایبەتی لە بواری بازرگانی و گەشەپێدانی ئابووری بە لەبەرچاوگرتن و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان.
ئاماژە بە پێویستی پێشکەشکردنی ئاسانکاری بۆ کەرتی تایبەت کرا بۆ ئەوەی ڕۆڵی کارای خۆی لە بۆنیاتنان و بەرەوپێش بردنی ژێرخانی ئابووری دا بگێڕێت.
ئامادەکارییەکانی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئابووری وەزاریی عێراق کە بڕیارە بە مەبەستی چارەسەرکردنی دۆسێیە و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی هەردوولا لەم ڕۆژانە لە هەولێر بکرێت، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
ئەم بابەتە 78489 جار خوێندراوەتەوە