شاخەوان عەبدۆڵڵا : یەکدەنگی کورد لە بەغدا ئەرێنی بوو
پەیامی کورد ... شاخەوان عەبدۆڵڵا : یەکدەنگی کورد لە بەغدا ئەرێنی بوو
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەێنێت، کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەبارەی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و یەک دەنگی کورد لە بەغدا ئەرێنی بوون و نوێنەرانی کورد ڕێککەوتن فشار لە حکوومەتی عێراق بکەن بۆ چارەکردنی کێشەی مووچە.
شاخەوان عەبدۆڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، گوتی: وەک فراکسیۆنە کوردستانییەکان ڕێککەوتین فشار لە حکوومەتی عێراق بکەین بۆ چارەکردنی کێشەی مووچە، هاوکات دەبێت هەموومان داکۆکی لە مافی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکەین.
ئاماژەی بەوەدا، کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەبارەی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و یەکدەنگی کورد لە بەغدا ئەرێنی بوون، هەروەها کێشەی مووچەی مانگی حەوت چارە کراوە و لەم چەند ڕۆژە دەنێردرێت.
هاوکات ووتیشی : لە هەوڵ داین کێشەی مووچەی مانگی هەشتیش چارە بکرێت بۆ ئەوەی بەم نزیکانە بنێردرێت، هەروەها مووچەی مـووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەلای ئێمە ئەولەویەتە.
دەربارەی پارەی گەنمی جووتیاران، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، دەڵێت: نووسراومان ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد و ڕەزامەندی دا کە پارەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت.
ئەم بابەتە 85011 جار خوێندراوەتەوە