شێخ جەعفەر : دەبێت کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای گفتووگۆ و لێک تێگەیشتن لە چوارچێوەی دەستوور چارەسەر بکرێن
پەیامی کورد ... شێخ جەعفەر : دەبێت کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای گفتووگۆ و لێک تێگەیشتن لە چوارچێوەی دەستوور چارەسەر بکرێن
چوارشەممە 2024/9/18, شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیڤن هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، پهيوهندييهكانى بهريتانيا لهگهڵ عێراق و ههرێمى كوردستان، دۆخ و دوا پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە، تاوتوێ کران، هەردوولا لەسەر گرینگی بەردەوامی پەیوەندییەکان و هاوکاری هاوبەشی نێوانیان، هاوڕا بوون.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، باس لە کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان هەولێر ـ بەغدا کرا و تێیدا چارەسەرکردنی کێشەکانیان بەپێی دەستوور، دووپات کردەوە.
پرۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی پێشمەرگە، هەروەها پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئامادەکارییەکانی، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون، لەمبارەیەوە، جەخت لە گرینگی هەڵبژاردنەکە و بەڕێوەچوونی لە کەشێکی سەقامگیردا، کرایەوە.
ئەم بابەتە 60147 جار خوێندراوەتەوە