فوئاد حسێن : کێشەی مووچەی مانگی ٧ چارە کراوە و مووچەی مانگی ٨ یش چارە دەکەین
پەیامی کورد ... فوئاد حسێن : کێشەی مووچەی مانگی ٧ چارە کراوە و مووچەی مانگی ٨ یش چارە دەکەین
وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت: کێشەی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان چارە کراوە و لەم چەند ڕۆژەدا دەنێردرێت، هاوکات لە هەوڵ داین کێشەی مووچەی مانگی هەشتیش چارە بکەین و بۆ ئەوەی بەم نزیکانە بنێردرێت.
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی زۆر ئەرێنیمان هەبوو، کۆبوونەوەکە دەربارەی بوودجە و مووچە بوون، هاوکات باس لە کێشەکان و چارەسەرییەکانیش کران.
وەزیری دەرەوەی عێراق، دەڵێت: بڕیاردرا هەموو پەرلەمانتارە کوردەکان پێکەوە کار بکەن لەبارەی چارەکردنی کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، هەروەها وەزیرە کوردەکانیش ڕۆڵی خۆیان ببینین لە چارەکردنی کێشەکان.
لەبارەی مووچەی مانگی حەوت، فوئاد حسێن، ووتی : کێشەی مووچەی مانگی حەوت چارە کراوە و لەم چەند ڕۆژەدا دەنێردرێت.
هاوکات گوتیشی: بۆ کێشەی مووچەی مانگی 8 لە هەوڵداین بۆ ئەوەی چارەی بکەین تا بەم نزیکانە بنێردرێت.
ئەم بابەتە 85122 جار خوێندراوەتەوە