لاڤرۆڤ : ئیسرائیل بەدوای شەڕدا لەگەڵ ئێران دا دەگەڕێت

پەیامی کورد   ...   لاڤرۆڤ : ئیسرائیل بەدوای شەڕدا لەگەڵ ئێران دا دەگەڕێت

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا درێژەی بە گفتوگۆکانی لەگەڵ ئەم هەواڵدەرییە ڕووسییە دا کە ئێوارەی ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە و وتی: ئێران بەهەمان شێوە چاوی لەوە نییە بەشداری چالاکییەکی سەربازی بەرفراوان بکات. ڕۆژئاواییەکان هەوڵی ئیستفزازی ئێران دەدەن. تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنیە، ڕێبەری سیاسی بزووتنەوەی حەماس لە تاران لە ڕێوڕەسمی دەست بەکاربوونی سەرۆک کۆماری نوێی ئەم ووڵاتە، کارێکی ئیستفزازی بوو.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا زیادی کرد: ئێران لەو کاتەدا کاردانەوەی نەبوو، بەڵام ڕایگەیاند کە مافی کاردانەوەی هەیە چوونکە یەکپارچەیی خاکی و سەروەری ووڵاتەکەی پێشێل کراوە چونکە میوانێکی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم ووڵاتە، بە ئەنقەست تیرۆر کرا ."

ناوبراو ڕایگەیاند: لە ئێستادا پێدەچێت ئیسرائیل تاکە لایەن بێت کە بە دەستێوەردانی ووڵاتانی دراوسێ دەیەوێت شەڕێکی گەورە لە نێوان خۆی و ئێراندا ڕووبدات. دەوڵەتی ئیسرائیل هیچ کاتێک خواستی خۆی بۆ خراپ بەکارهێنانی ئەم دۆخە نەشاردۆتەوە و دەیانەوێت ئەم دۆخە بۆ یەکجارەکی و بۆ هەمیشە هەوڵی مامەڵەکردن لەگەڵ حەماس و حزبوڵڵا و گروپەکانی دیکەی هاوپەیمانی ئێران لە سوریا و عێراق و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانیان وەربگرن.
لاڤرۆڤ هەروەها ووتی: ئەمە نموونەیەکی دیکەی دووڕوویی و دوو پێوەردانەیە کە ڕۆژاوا بە هەموو "سۆز و سۆزە"کانیەوە نیشانی دەدات سەبارەت بە پێویستی جێبەجێکردنی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێزگرتن لە سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی ووڵاتانی جیاجیا. ئەگەر ڕێز لە سەروەری بگرن، دەوڵەتی فەلەستین، بە بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەبێ بە وردی لەسەر بنەمای یەکپارچەیی خاکی خۆی، لە چوارچێوەی ئەو سنوورانەی کە لەم بڕیارنامەیەدا تۆمار کراوە، دامەزرا و ئێستاش هەوڵی دروستکردنی جۆرێک لە "ئەڵتەرناتیڤ" دەدەن "وەک ناوچە داخراوەکانی ژێر سەپاندنی کۆنترۆڵی ئیسرائیل بەدرێژایی دەوری دەرەوەی سنوور بەسەر فەلەستینییەکان."

پێشتر وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندبوو کە ئیسرائیل ناتوانێت بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین یان حیزبۆڵڵای لوبنان لەناو ببات و دەبێ بە دوای ڕێگای جێگرەوەی چارەسەری ئاشتیانەی کێشەکان بێ کەڵک وەرگرتن لە هێز بگەڕێت.

لاڤرۆڤ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئاڕ تی ڕووسی ڕایگەیاند: ئیسرائیل بەکارهێنانی هێز لە دژی ئەو گرووپانە چڕتر دەکاتەوە کە بە لایەنگری فەلەستین دەزانێت لە چوارچێوەی توندڕەوی، وەک حزبۆڵڵای لوبنان و بزووتنەوەی حەماس. کە پابەندە بە لەناوبردنی ئەوانەوە ."

هەر لەو پێوەندییەدا وەزیری دەرەوەی ڕووسیا جەختی لەوە کردەوە: بێگومان ئەم پرسە بەدی هاتوو نییە، چوونکە حەماس بەشێکە لە نەتەوەی فەلەستین، هەروەک حیزبۆڵڵای لوبنانیش بەشێکە لە نەتەوەی لوبنان.


ئەم بابەتە 85061 جار خوێندراوەتەوە