لاڤرۆڤ : ڕەنگە ئەمریکا ڕوو لە ووڵاتانی ئاسیایی بکات بۆ جێگیرکردنی مووشەکگەلی مەودای مامناوەند و کورت مەودا

پەیامی کورد   ...   لاڤرۆڤ : ڕەنگە ئەمریکا ڕوو لە ووڵاتانی ئاسیایی بکات بۆ جێگیرکردنی مووشەکگەلی مەودای مامناوەند و کورت مەودا

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، جگە لە فلیپین، ڕەنگە واشینتۆن ڕوو لە ووڵاتانی دیکەی ئاسیایی ش بکات بۆ گواستنەوەی زەوی بۆ جێگیرکردنی مووشەکی مامناوەند و کورت مەودا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، سێرگی لاڤرۆڤ ووتی: سەرەتا ئەمریکییەکان لەم پەیماننامەیە (پەیماننامەی قەدەغەکردنی مووشەکی ئەتۆمی مامناوەند و کورت مەودا) کشاونەتەوە و ئێستا دەچنە ناو بوارە نوێیەکانەوە، لەنێویاندا فلیپین و دڵنیام ووڵاتانی دیکەی ئاسیا -هەرێمی زەریای هێمن داوای وەردەگرێت بۆ دابینکردنی خاکێکی میوانداری بۆ حاڵەتە هاوشێوەکان بۆ جێگیرکردنی جۆرەکانی چەکی هاوشێوە".
پێشتر فەرماندەی هێزی زەمینی ئەمریکا لە ناوچەی زەریای هێمن نیازی واشینتۆنی ڕاگەیاندبوو بۆ جێگیرکردنی مووشەکی مەودای مامناوەند لە ناوچەی هێندووستان و زەریای هێمن لە داهاتوویەکی نزیکدا.


ئەم بابەتە 42706 جار خوێندراوەتەوە