مەسروور بارزانی لەگەڵ عەممار حەکیم کۆبووەوە
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی لەگەڵ عەممار حەکیم کۆبووەوە
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ رێبەری رەوتی حیکمەی نیشتمانی کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەشدا ھەردوولا لەسەر گرینگی چارەسەرکردنی کێشەکان بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستوور و پاراستنی مافەکانی خەڵکی کوردستان و ھەموو پێکھاتەکانی عێراق ھاوڕا بوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ـی ئایاری ٢٠٢٤ مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە دوا وێستگەی سەردانەکەی بۆ بەغدا، لەگەڵ عەممار حەکیم، رێبەری رەوتی حیکمەی نیشتمانی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی سیاسی و گشتی عێراق و ھەوڵەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ ئاڵوگۆڕ کرا.
ھەردوولا لەسەر گرینگی چارەسەرکردنی کێشەکان بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستوور و پاراستنی مافەکانی خەڵکی کوردستان و ھەموو پێکھاتەکانی عێراق ھاوڕا بوون.
ئەم بابەتە 42236 جار خوێندراوەتەوە