مەسروور بارزانی لەگەڵ نووری مالکی کۆبووەوە
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی لەگەڵ نووری مالکی کۆبووەوە
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە، ھەردوولا جەختیان لە پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدڕاڵی عێراق و قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان کردەوە.
پێنجشەممە ٣٠ـی ئایاری ٢٠٢٤ مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا، لەگەڵ نووری مالکی، سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە.
بەپێی ڕاگەێندراوی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا بارودۆخی گشتی عێراق و ھەنگاوەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ کرا.
ھەردوولا جەختیان لە پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدڕاڵی عێراق و قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان و پاراستنی مافەکانی خەڵکی کوردستان، بەتایبەتی بەشە بوودجە و شایستە دارایی یەکانی ھەرێم لە چوارچێوەی بوودجەی گشتی فیدڕاڵدا کردەوە.
ھەروەھا دووپات لە گرینگی بەردەوامبوونی ھەماھەنگی و ھاوکاری نێوان ھێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە پێناو تێپەڕاندنی کێشە و ئاستەنگەکان کرایەوە بەپێی ڕێککەوتنی لایەنە سیاسییەکانی ئیدارەی دەوڵەت و کارنامەی وەزاری حکوومەتی فیدڕاڵ.
ئەم بابەتە 42211 جار خوێندراوەتەوە