نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان هێرشەكەی سەر مۆسكۆی سەركۆنە کرد

پەیامی کورد    ...   نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان هێرشەكەی سەر مۆسكۆی سەركۆنە کرد

سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە تووندترین شێوە هێرشە دڕندانەكەی شەوی رابردووی سەر شاری مۆسكۆی سەركۆنە كرد.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاوی كردەوە "بە تووندترین شێوە هێرشە دڕندانەکەی سەر هاووڵاتییانی سڤیلی شاری مۆسکۆ سەرکۆنە دەکەم."

بڵاویشی كردەوە "بیر و نزاكانم لەگەڵ بنەماڵەی قوربانییان و گەلی رووسیایە".

نێچیرڤان بارزانی هەروەها بڵاویشی كردەوە " تیرۆر هەڕەشەیەکی جیهانییە و پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی یەکگرتوو بێت بۆ تێکشکاندنی."

ئێوارەی ڕۆژی هەینی (22ی ئاداری 2024) ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشیانکردە سەر هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شاری کڕاسنۆگۆرسکی نزیک مۆسکۆی پایتەخت و بە هۆیەوە زیاتر لە 60 کوژراو و 115 بریندار هەن، کە بەشێکیان منداڵن.


ئەم بابەتە 10334 جار خوێندراوەتەوە