نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزى ئه‌مریكا كۆبووه‌وه‌

پەیامی کورد    ...   نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزى ئه‌مریكا كۆبووه‌وه‌

ئێواره‌ى شه‌ممه‌ 2024/3/30 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ خاتوو ئەلینا ڕۆمانۆوسكى، باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌ عێراق كرد.

له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسى و ناوخۆى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، پرسى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و ‌په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران.

هه‌ردوولا بیروڕایان ده‌رباره‌ى گرینگی هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و تێبینى و نیگه‌رانی لایه‌نه‌كان گۆڕییه‌وه‌ و جه‌ختیان له‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و پاراستن و مسۆگه‌ری مافى هه‌مووان كرده‌وه‌.

مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تیرۆر و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

 سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان - عێراق


ئەم بابەتە 96372 جار خوێندراوەتەوە