هاوکاری سەرۆک بارزانی گەێندرایە ئامێدی
پەیامی کورد ... هاوکاری سەرۆک بارزانی گەێندرایە ئامێدی
لە دەڤەری ئامێدی، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانی، هاوکاری گەێندرایە خەڵکی ئامێدی و بەرپرسی لقی هەژدەش دەڵێ، قۆناغی دیکەش بەڕێوەن.
بەڕەڤان حەمدی، بەرپرسی لقی 18ی ئامێدی، ڕایگهیاند: ئەمڕۆ لە ڕێورەسمێکدا بە ئامادەبوونی لیوا کامەران دەسکۆ نوێنەری فەرماندە مەنسوور بارزانی، دیاری سەرۆک بارزانی گەێندرایە 100 گەنجی سنووری ئامێدی، ئەوانەی پرۆسەی هاوسەرییان پێک هێناوە، ئەمە قۆناغی یەکەمە قۆناغی دیکەش بەڕێوەن.
بەرپرسی لقی ئامێدی ئەوەشی خستە ڕوو: هەر ئەمڕۆ حەوت مۆلیدەی کارەبا بۆ حەوت گوندی دەڤەری ئامێدی دابین کران، هەروەها لەسەر راسپاردەی سەرۆک بارزانی چەندین کورسی بۆ کەم ئەندامان و دابین کردنی پێداویستی بۆ مزگەوتەکان دابین کراوە.
ساڵانە بەبۆنەی 16ی ئاب ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی كوردستان، ئاهەنگی بە کۆمەڵی هاوسەرگیری بۆ لاوانی دەڤەری ئامێدی بەڕێوە دەچن.
ئەم بابەتە 55682 جار خوێندراوەتەوە