هێرشە زەمینیەکانی سوپای ئیسرائیل لە غەززە کۆتایی پێهات

پەیامی کورد   ...   هێرشە زەمینیەکانی سوپای ئیسرائیل لە غەززە کۆتایی پێهات

میدیای عیبری ڕایگەیاند : ئۆپراسیۆنی سەربازی لە غەززە بە گشتی کۆتایی هات
ڕێکخراوی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئیسرائیل لە زاری بەرپرسانی ئەمنییەوە ڕایگەیاندووە: ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە کۆتایی پێهاتووە و ئەگەر زانیاری نوێ لەبەردەستدا بێت، ئیسرائیل دەتوانێت جارێکی دیکە بچێتە ناو کەرتی غەززە.

ئەم بەرپرسانە ئاماژەیان بەوەش کردووە، دامەزراوە ئەمنییەکان سەرکردایەتی سیاسییان ئاگادارکردووەتەوە کە "کاتی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی گەڕانەوەی زیندانییە ئیسرائیلییەکان هاتووە".

سەرچاوە ئاماژەپێکراوەکان ڕایانگەیاند کە "ئیسرائیل دەتوانێت جارێکی تر بچێتە ناو کەرتی غەززە ئەگەر زانیاری نوێ هەبێت".

بە پێی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئیسرائیل ، "فەرماندەیی سوپا بڕیاردەرانی ئاگادار کردووەتەوە کە لیوای ڕەفەحی سەر بە بزووتنەوەی حەماس لەناوچووە و نزیکە لە بوونی نەماوە".

ئەمە لە حاڵێکدایە کە دانووستانەکانی دەوحە بەبێ ڕاگەیاندنی گەیشتن بە ڕێککەوتنێک سەبارەت بە ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە نێوان ڕژێمی زایۆنی و حەماس کۆتایی هات.


ئەم بابەتە 10988 جار خوێندراوەتەوە