هێندووستان، پێشەنگ لە بەرهەمهێنانی پاشماوەی پلاستیک لە جیهاندا
پەیامی کورد ... هێندووستان، پێشەنگ لە بەرهەمهێنانی پاشماوەی پلاستیک لە جیهاندا
توێژەرانی زانکۆی لیدز بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد، مۆدێلی بەڕێوەبردنی پاشماوەیان لە زیاتر لە ٥٠ هەزار شارەوانی لە سەرانسەری جیهاندا درووست کرد.
لێکۆڵینەوەکەیان کە لە گۆڤاری سرووشت بڵاوکراوەتەوە، حیسابیان بۆ کردووە کە لە ساڵی 2020دا 52 ملیۆن تەن بەرهەمی پلاستیکی چوونەتە ناو ژینگەوە.
خراپترین ووڵاتی پیسکەر بریتین لە هێندووستان کە 9.3 ملیۆن تەن (نزیکەی یەک لەسەر پێنجی کۆی گشتی پاشماوەی جیهان)، نەیجیریا بە 3.5 ملیۆن تۆن و ئەندەنووسیا بە 3.4 ملیۆن تەن.
چین کە پێشتر بە خراپترین ووڵات بە 2.8 ملیۆن تەن، ئێستا لە پلەی چوارەم دایە بەهۆی پێشکەوتنەکانی ئەم دواییەی کۆکردنەوە و پرۆسێس کردنی پاشماوەکان.
ئەم بابەتە 77118 جار خوێندراوەتەوە