وەزیری بازرگانی ھەرێم داواکارییەک ئاراستەی فەڕەنسا دەکات
پەیامی کورد ... وەزیری بازرگانی ھەرێم داواکارییەک ئاراستەی فەڕەنسا دەکات
وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ووتی: دەمانەوێت ئاڵوگۆڕی کەلوپەلی بازرگانی لە نێوان ھەرێمی کوردستان و فەرەنسا ھەبێت و ھەرێمی کوردستان ببێتە بازاڕێکی گەورە بۆ فەڕەنسا، فەڕەنساش ببێتە بازاڕێک بۆ ساخکردنەوەی کەلوپەلی ھەرێمی کوردستان، چوونکە فەڕەنسا ئەزموونێکی باشی لە کەرتی پیشەسازی و بازرگانی هەیە.
کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکەم کۆڕبەندی ئابووری نێوان ھەرێمی کوردستان و فەڕەنسا لە پاریس، لە لێداوانێکی تایبەتدا ڕایگەیاند : بەڕێوەچوونی کۆڕبەندی ئابووری ھەرێمی کوردستان و فەرەنسا زۆر گرینگە، چوونکە لەو کۆڕبەندە ڕوونکردنەوەیەکی باشمان لەبارەی گرینگی ھەرێمی کوردستان بۆ وەبەرھێنان و دەرفەتی کار و لەباری ژینگەی ھەرێمی کوردستان بۆ کاری وەبەرھێنان پێداون و داوامان لە فەڕەنسا کرد وەبەرھێنەرەکانیان بێنە ھەرێمی کوردستان کاری وەبەرھێنان بکەن.
کەمال موسلیم ووتیشی: ھەرێمی کوردستان و فەڕەنسا پەیوەندی باشی سیاسییان ھەیە، لەبەر ئەوە گرینگە پەیوەندییە ئابوورییەکانیش باش بن، بۆیە ئەو کۆڕبەندە گرینگ بوو، چونکە وەبەرھێنەرانی فەرەنسا وا تێگەیشتبوون ھەرێمی کوردستان وەکوو ناوچەکانی دیکەی عێراق ئارام نییە، بۆیە داوامان کردووە سەردانی ھەرێمی کوردستان بکەن بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ھەرێمی کوردستان ببینن، ئەوکات دەتوانن کارگە دامەزرێنن، ئێمەش وەکوو ھەرێمی کوردستان تەواوی ئاسانکارییان بۆ دەکەین.
وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ووتی: دەمانەوێت ئاڵوگۆڕی کەلوپەلی بازرگانی لە نێوان ھەرێمی کوردستان و فەڕەنسا ھەبێت و ھەرێمی کوردستان ببێتە بازاڕێکی گەورە بۆ فەڕەنسا، فەڕەنساش ببێتە بازاڕێک بۆ ساخکردنەوەی کەلوپەلی ھەرێمی کوردستان، چوونکە فەڕەنسا ئەزموونێکی باشی لە کەرتی پیشەسازی و بازرگانی هەیە.
ئەم بابەتە 51931 جار خوێندراوەتەوە