وەزیری بەرگری ئیسرائیل :  ململانێیەکان لە غەززەوە بەرەو لوبنان دەگوازرینەوە

پەیامی کورد   ...   وەزیری بەرگری ئیسرائیل :  ململانێیەکان لە غەززەوە بەرەو لوبنان دەگوازرینەوە

یوئاڤ گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە میانەی سەردانێکیدا بۆ بنکەیەکی ئاسمانی ڕایگەیاند، ئیسرائیل پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێی جەنگەوە و تەرکیزی شەڕەکە بەرەو لوبنان دەڕوات.

گالانت ووتی: ئۆپراسیۆنەکە لەلایەن هەموو دەزگا ئەمنییەکانەوە ئەنجام دەدرێت و ئەرکی ئێمەش ڕوونە. گەرەنتی گەڕانەوەی سەلامەتی دانیشتوانی باکووری ئیسرائیل بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێز و سەرچاوە و وزە بۆ گۆڕەپانی باکوور تەرخان دەکەین. ئێمە بارمتە و ئەركەكانی خۆمان لە باشوور لەبیر نەکردووە. ئێمە پابەندین بە ئەرکەکانمانەوە و هاوكات ئەنجامی دەدەین”.

ئیسرائیل چەندین جار جەختی لەوە کردووەتەوە کە دەبێت ئاسایش لە سنوورەکانی باکووری ووڵاتەکەی دابمەزرێنێت کە گرووپی حیزبۆڵڵای لوبنان بە پشتیوانی کۆماری ئیسلامی چەندین جار بە مووشەك هێرشی کردووەتە سەری.


ئەم بابەتە 58555 جار خوێندراوەتەوە