وەزیری دارایی : به‌رده‌وام ده‌رگامان كراوه‌بووه‌ بۆ ووردبینی مووچه‌ و داهات و خه‌رجیه‌كان

پەیامی کورد   ...   وەزیری دارایی : به‌رده‌وام ده‌رگامان كراوه‌بووه‌ بۆ ووردبینی مووچه‌ و داهات و خه‌رجیه‌كان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان کردوو، نیازپاکی وەزارەتەکەی بەرامبەر لیژنەکانی بەغدا ڕاگەیاند.

وه‌ك له‌ ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ دیدارێكدا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر كاره‌كانی تیمی هاوبه‌شی هه‌ردوو دیوانی چاودێری دارایی له‌ وه‌زاره‌ت و دامووده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی ڕابردوودا، وه‌زیری دارایی پشتیوانی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كانی بۆ كاری تیمه‌ هاوبه‌شه‌كان دووپات كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند به‌رده‌وام ده‌رگامان بۆ تیمه‌كانی دیوانی چاودێری دارایی كراوه‌بووه‌ بۆ ووردبینی و به‌دواداچوون له‌سه‌ر لیستی مووچه‌ و داهات و خه‌رجیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.

لای خۆیانه‌وه‌ شاندی هاوبه‌شی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هه‌رێمی كوردستان سوپاسی وه‌زیری دارایی و سه‌رجه‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كانی وه‌زاره‌تیان كرد له‌پای ئه‌و هاوكاری و هاوئاهه‌نگییانه‌ی‌ بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانیان ئه‌نجامیانداوه‌.


ئەم بابەتە 18955 جار خوێندراوەتەوە