وەزیری دەرەوەی ئۆکراین دەستی لەکارکشاندەوە

پەیامی کورد   ...   وەزیری دەرەوەی ئۆکراین دەستی لەکارکشاندەوە

ڕوسلان ستیفانچوک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاند : ڤێرخۆڤنا ڕادا (پەرلەمان)ی ئۆکراین لێدوانێکی لە دیمیترۆ کۆلبا، وەزیری دەرەوەی ئۆکراین سەبارەت بە دەست لەکارکشانەوەی وەرگرتووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم داوایە لە یەکێک لە کۆبوونەوە گشتیەکانی داهاتوودا تاوتوێ دەکرێت.

پێشتر ڕاگەێندراوە کە لانیکەم بەرپرسێکی ئۆکراینی لە کارەکەی دوورخراوەتەوە و چوار بەرپرسی دیکەش دەستیان لە پۆستەکانیان کێشاوەتەوە.

ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراین ڕۆستیسلاڤ شورمای جێگری سەرۆکی ئەرکانی ئۆکراینی لە کارەکەی دوورخستەوە.

پێشتر سەرچاوه ئۆکراینی یەکان بڵاویان کردبووه وه که ئۆلها ستیفانیشینا جێگری سه ڕۆک وه زیرانی ئۆکرانیاش نامه ی دەست لە کارکشانەوەی خۆی پێشکه ش به پەرلەمانی ئۆکراین کردووه .

هەروەها پێش ئەو، "ئەلێکساندەر کامیشین"، وەزیری پیشەسازییە ستراتیژییەکان، "دێنیس مالیوسکا"، وەزیری داد و "ڕۆسلان سترێلتس"، وەزیری ژینگەش دەست لەکارکێشانەوەی خۆیان پێشکەش کرد.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سەرۆکی ئۆکراین لە فەرمانێکدا کە لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاوی کردەوە، ڕایگەیاند کە میکۆلا ئۆلێشوک، فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئەو ووڵاتەی لە کارەکەی دوورخستەوە.

لە لایەکی دیکەوە سەرچاوە میدیاییەکان باسیان لە ئەگەری دوورخستنەوەی وەزیری دەرەوەی ئۆکراین لە لایەن سەرۆکی ئەم ووڵاتەش کردبوو.

دەست لەکارکشانەوە و دوورخستنەوەی ئەو بەرپرسە ئۆکراینی یە لە کاتێکدایە کە هەفتەی ڕابردوو سەرچاوە میدیاییەکان باسیان لە تووندبوونەوەی ڕەخنە ناوخۆییەکان لە دژی زێلنسکی سەبارەت بە بارودۆخی مەیدانی سوپای ئۆکراین و زیادبوونی سەرکەوتنی ڕووسیا لە شەڕەکەدا کرد.

لەو کاتەی سوپای ئۆکراین هێرشێکی چاوەڕوان نەکراوی بۆ سەر ناوچەی "کورسک"ی ڕووسیا دەستپێکردووە، سوپای ڕووسیا نەک هەر هێزەکانی ئۆکراینی لەم ناوچەیە ناچارکردووە پاشەکشە بکەن، بەڵکو ئۆپراسیۆنێکی لە دۆنباس دەستپێکردووە، هەروەها بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی ڕووسیای… بەرگری و شارۆچکە و ناوچەکان لە ڕێگەی ئەم ئۆپراسیۆنەوە زیاتر کۆنتڕۆڵی دەکەن.

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هێزەکانی ڕووسیا لە شاری گرینگی پۆکرۆڤسک نزیک دەبنەوە، هاوکات پێشکەوتنی بەرچاویش بەدەست دەهێنن، هەروەها یەکەکانی ئۆکراین یان ناچارکردووە لە پێگەکانی خۆیان پاشەکشە بکەن.


ئەم بابەتە 79705 جار خوێندراوەتەوە