وەزیری دەرەوەی تاڵیبان : کەس ناوێرێت هێرش بکاتە سەر ئەفغانستان

پەیامی کورد   ...   وەزیری دەرەوەی تاڵیبان : کەس ناوێرێت هێرش بکاتە سەر ئەفغانستان

لە ووڵامی لێدوانەکەی ترامپ سەبارەت بە کۆنترۆڵ کردنەوەی بنکەی ئاسمانی بەگرام، وەزیری دەرەوەی تاڵیبان ڕایگەیاند، کەس ناوێرێت هێرش بکاتە سەر ئەفغانستان.
ئەمیر خان مۆتاغی وەزیری دەرەوەی تاڵیبان ووڵامی قسەکانی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی پێشوو و کاندیدی ئێستای دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکای دایەوە و اوتی: ئەو کەسەی جارێک شکستی بەخۆیەوە بینی بێت جارێکی دیکە حەزی لە ئەفغانستان نابێتەوە.

دۆناڵد ترامپ پێشتر ڕایگەیاندبوو، ئەگەر ببێتە سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا، بنکەی ئاسمانی باگرام لە تاڵیبان وەردەگرێتەوە.

ئەمیر خان مۆتاغی لە کۆبوونەوەی ساڵانەی ڕاپۆرتکردنی وەزارەتی دەرەوەی تاڵیبان ووتی : کەس ناوێرێت هێرش بکاتە سەر ئەفغانستان.

هەروەها هێرشەکانی بەریتانیا و سووریای وەک نموونە هێنایەوە.

پێشتر ترامپ بنکەی ئاسمانی بەگرامی بە خاڵێکی ستراتیژی ناوبرد و ڕایگەیاندبوو کە ئەم بنکەیە یەک کاتژمێر لەو ناوچەیە دوورە کە چین چەکی ئەتۆمی لێ درووست دەکات.


ئەم بابەتە 54826 جار خوێندراوەتەوە