چیرۆکێکی جیهانی لە ئینستاگرام ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد

پەیامی کورد   ...   چیرۆکێکی جیهانی لە ئینستاگرام ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد

لەماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا بڵاوکردنەوەی پۆستەرێک بەناونیشانی "هەموو چاوەکان لەسەر ڕەفەح" لە پەیجی ئینستاگرامی فۆتۆگرافەرێکی گەنجی مالیزی-ئەندۆنیزی، هێندە پێشوازی لێکرا کە تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە زیاتر لە ٤٠ ملیۆن جار دووبارە بڵاوکراوەتەوە ئەم ڕاپۆرتە بووە
چیرۆکی ئاماژەپێکراو لە ٢٤ کاتژمێری یەکەمدا زیاتر لە ٣٧ ملیۆن جار بە بەکارهێنانی تەکنیکی ADD yours و زیاتر لە ٤٠ ملیۆن جار لە کەمتر لە ٤٨ کاتژمێردا بڵاوکراوەتەوە.
میدیاکان پێیان وایە ئەم بڕە دووبارە پۆستکردنە ژمارەی پێوانەیی دووبارە پۆستکردنەوە لە ئینستاگرام شکاندووە.
دروشمی "هەموو چاوەکان لەسەر ڕەفەح" لە لێدوانی ڕیک پیپەرکۆرن، بەڕێوبەری ئۆفیسی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین سەرچاوەی گرتووە.
ناوەڕۆکی بینراوی ئەم پۆستەرە بە ئامرازی زیرەکی دەستکرد درووستکراوە.
 لە چەند مانگی ڕابردوودا ئینستاگرام وەک میدیایەکی گرنگ بۆ ڕۆژنامەنووسانی فەلەستینی و داکۆکیکارانی فەلەستینی دەرکەوتووە.


ئەم بابەتە 42169 جار خوێندراوەتەوە