ڕووسیا : "ووڵامی تووند"مان بۆ هێرشەکانی ئەم دواییەی ئۆکراین زۆری پێ ناچێت
پەیامی کورد ... ڕووسیا : "ووڵامی تووند"مان بۆ هێرشەکانی ئەم دواییەی ئۆکراین زۆری پێ ناچێت
ماریا زاخارۆڤا، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: "ووڵامی تووند"ی مۆسکۆ بۆ هێرشەکانی ئەم دواییەی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین بۆ سەر خاکی ڕووسیا زۆری پێ ناچێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ماریا زاخارۆڤا، سەبارەت بە هێرشی مووشەکی ئۆکراین بۆ سەر ناوچەی "کورسک" و هێرشەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ناوچەکانی دیکەی ڕووسیا، ووتی: "بە تووندی ئیدانەی ئەم "کردەوە تیرۆریستییە بەربەرییانە" دەکەین کە ئامانجیان لەناوبردنی ژێرخانی مەدەنی و کوشتن و... ترساندنی هاووڵاتیانی مەدەنی یە.
ئەم دیپلۆماتکارە ڕووسییە جەختی لەوە کردەوە کە "ووڵامدانەوەی تووندی ڕووسیا" بۆ هێرشکردنە سەر خاکی ئۆکرانیا کاتێکی زۆری ناخاینێت، زیادی کرد: هیچ گومانێکمان نییە کە لەسەر کردارەکانیان "ڕێکخەر و ئەنجامدەرانی ئەم تاوانانە"، بە پارێزەرە بیانییەکانیشیانەوە، لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت .
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئاماژەی بەوەدا کە ڕوونە کە هێرشەکانی ئۆکراین بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ناوچەکانی ڕووسیا "سرووشتێکی تیرۆریستی"یان هەیە.
زاخارۆڤا لە درێژەی قسەکانیدا ووتی: جارێکی دیکە داوا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین "هێرشە تیرۆریستییەکانی میلیشیا ئۆکراینی یەکان" ئیدانە بکەن. هەرچەندە دڵنیاین ئەم ووڵامە بێدەنگی شەرمەزارانەی دامەزراوە پەیوەندیدارەکان دەبێت.
ناوچەی "کورسک"ی ڕووسیا، ڕۆژی سێشەممە ٦ی ئاب (١٦ی ئاب) بووە ئامانجی هێرشێکی بەرفراوانی ئۆکراین . ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا، هێرشەکەی ئۆکراین ی بۆ سەر ژێرخانی مەدەنی لە شاری کورسک لە 17ی ئاب ئیدانە کرد و هێرشەکەی بە ئیستفزازی گەورە ناوی برد.
بەپێی ڕاپۆرتەکان ، لە ناوەڕاستی گەورەترین هێرشی ئۆکراین بۆ سەر خاکی ڕووسیا لە سەرەتای شەڕەوە لە ساڵی ٢٠٢٢ (١٤٠٠)، وەزارەتی باری نائاسایی ڕووسیا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە مۆسکۆ زیاتر لە ٧٦ هەزار کەسی لە ناوچەکانی هاوسنووری ئۆکراین لە هەرێمی کورسک چۆڵ کردووە
لە لایەکی دیکەوە (شەممە) مۆسکۆ میکانیزمێکی ئەمنی فراوانی لە سێ ناوچەی سنووری ئەم ووڵاتەدا جێبەجێ کرد، لەوانە کورسک، برایانسک و بێلگۆرد کە ڕووبەرەکەیان نزیکەی ٩٢ هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەیە.
ئەم بابەتە 11944 جار خوێندراوەتەوە