ڕوونکردنەوەیەک لە بەرپرسێکی ئەمریکی یەوە سەبارەت بە ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی ئەو ووڵاتە لە سووریا

پەیامی کورد   ...   ڕوونکردنەوەیەک لە بەرپرسێکی ئەمریکی یەوە سەبارەت بە ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی ئەو ووڵاتە لە سووریا

بەرپرسێکی ئەمریکی دەڵێت، ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا هیچ پلانێکی نییە بۆ کشانەوە لە سووریا، بەردەوامە بۆ ڕێگڕی لەگەڕانەوەی داعش.

ئیتان گۆڵدریچ، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەسی بەرپرسی دۆسیەی سووریا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەم ووڵاتە، لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە دۆخی سووریا و ڕۆڵی ئەمریکا لەم ووڵاتەدا ڕایگەیاند ، کە هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا ناکشێنەوە.

ئیتان گۆڵدریچ، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەرپرسی دۆسیەی سووریا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت ڕایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا ناکشێنەوە و حکوومەتی ئەمریکاش هیچ پلانێکی نییە کشانەوەی لە سووریا لە ماوەی سەرۆکایەتیدا "جۆ بایدن" سەرۆکی ئێستای ئەمریکای نییە.

"ئیتان گۆڵدریچ" زیاتر ڕوونی کردەوە: "ئێستا سەرنجی ئەمریکا بۆ ڕێگریکردنە لە سەرهەڵدانەوەی داعش". "ئەمریکا بەردەوامە لە ڕۆڵی خۆی لە بەشێک لە سووریا و پابەندە بە کارکردن لەگەڵ هێزە ناوخۆییەکان بۆ ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی تیرۆر".

هەروەها "ئیتان گۆڵدریچ" سەبارەت بە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ حکوومەتی دیمەشق ووتی : "ئەمریکا پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکوومەتی دیمەشق ئاسایی ناکاتەوە تا پێشکەوتنی سەقامگیر و هەمیشەیی لە جێبەجێ کردنی بڕیارنامەی ٢٢٥٤دا بەدەست نەهێندرێت".


ئەم بابەتە 84755 جار خوێندراوەتەوە