ڕۆیتەرز : سێ ووڵاتی ئەورووپی ڕەشنووسی بڕیارنامەی دژ بە ئێرانیان بەسەر ئەندامانی دەستەی پارێزگارانی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمدا دابەشکرد
پەیامی کورد ... ڕۆیتەرز : سێ ووڵاتی ئەورووپی ڕەشنووسی بڕیارنامەی دژ بە ئێرانیان بەسەر ئەندامانی دەستەی پارێزگارانی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمدا دابەشکرد
ئینگلتەرا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا ڕەشنووسی بڕیارنامەیەکیان لەدژی ئێران ئامادە کردووە بۆ ئەوەی پێشکەشی دەستەی بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی بکرێت.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە گێڕانەوەی دیپلۆماتکارانی ئەورووپی دەڵێت، ئەم ڕەشنووسە ئێستا لەنێو ئەندامەکاندا بڵاوبووەتەوە و پێدەچێت سێ ووڵاتی ئەورووپی سەرەڕای دژایەتی هاوپەیمانە ئەمریکییەکەیان، بڕیاریانداوە بەدواداچوونی بۆ بکەن.
ڕۆیتەرز نووسیویەتی کە ئەمریکا و هاوبەشە ئەوروپییەکانی لەسەر ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئێران ناکۆکییان هەیە؛ واشینتۆن نیگەرانە لەوەی بڕیارنامەیەکی لەو شێوەیە مەترسی بەرزبوونەوەی گرژییەکان لە ناوچەکەدا هەیە لە پێش هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا کە لە داهاتوودا بەڕێوەدەچێت.
بەرپرسێکی باڵای ئەورووپی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، "ئێمە فشار دەخەینە سەر ئەمریکییەکان، بەڵام هێشتا پێیانوایە نابێت هیچ شتێک بکرێت بۆ پەرەپێدانی گرژییەکان لەگەڵ ئێران".
ئەم بەرپرسە ئەوروپییە وتی "ئەم هەوڵانە تا ئێستا هیچ ئەنجامێکیان نەبووە و پێمان وایە ئێستا کاتی ئەوە هاتووە ئیرادە نیشان بدەین".
١٨ مانگ بەسەر دوایین جاردا تێپەڕیوە کە دەستەی پارێزگارانی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ناوەکی بڕیارنامەی دژ بە ئێرانی دەرکرد.
سێ دیپلۆماتکار ڕایانگەیاندووە، ئێستا دەقی ڕەشنووسی بڕیارنامەکە لەگەڵ 35 ووڵاتی ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ئاژانسەکەدا هاوبەش کراوە، بەڵام تا ئێستا بە فەرمی نەخراوەتە بەردەم ئەنجومەنەکە. کۆبوونەوەکە هەفتەی داهاتوو لە ڤیەننا دەست پێدەکات.
دیپلۆماتکاران ڕایانگەیاندووە، لە ڕەشنووسەکەدا ئاماژە بە ئەگەری داواکردن لە ڕافائیل گەڕووسی، بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسەکە کراوە بۆ ئەوەی "ڕاپۆرتێکی گشتگیر" سەبارەت بە چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران بخاتەڕوو.
ئەم بابەتە 42199 جار خوێندراوەتەوە