کۆریای باکوور لەشکرکێشی ئۆکراین بۆ سەر خاکی ڕووسیای بە کردەوەیەکی تیرۆریستی ناوبرد
پەیامی کورد ... کۆریای باکوور لەشکرکێشی ئۆکراین بۆ سەر خاکی ڕووسیای بە کردەوەیەکی تیرۆریستی ناوبرد
کۆریای باکوور دزەکردنی هێزەکانی ئۆکراینی بۆ ناو خاکی ڕووسیا کە نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر لە ناوچەی کورسک دەستی پێکرد، بە کردەوەیەکی تیرۆریستی کیێڤ بە پشتیوانی ڕۆژئاوا وەسف کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی کۆریای باکوور ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە پیۆنگ یانگ ئیدانەی تێوەگلانی ئۆکراین لە ڕووسیا دەکات و بە کردەوەیەکی تیرۆریستی لێخۆش نەکراو کە لەلایەن ئەمریکا و ڕۆژئاوا پشتیوانی دەکرێت.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆریای باکوور هەروەها جەختی لەوە کردووەتەوە کە هەمیشە لە تەنیشت ڕووسیا وەستاوە لە کاتێکدا مۆسکۆ هەوڵ دەدات سەروەری خۆی بپارێزێت.
ئاژانسی هەواڵی ناوەندی کۆریای باکوور هەروەها نووسیویەتی : سیاسەتەکانی ئەمریکا دژ بە ڕووسیا، ژینگەی ئاسایشی جیهان بەرەو جەنگی جیهانی سێیەم پاڵ دەنێت.
ئەم لێدوانەی کاربەدەستانی کۆریای باکوور لە کاتێکدایە کە ئەمریکا بڕێکی بەرچاو چەکی کوشندەی بۆ کیێڤ ناردووە بۆ بەهێزکردنی هێزەکانی ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراین .
لە بەیاننامەکەی کۆریای باکووردا ئیدانەی هێرشی "رژێمی بووکەڵەی زێلێنسکی" کە لەلایەن ئەمریکا و ڕۆژئاواوە پاڵپشتی دەکرێت بۆ سەر خاکی ڕووسیا شەرمەزار کرد.
لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا کۆریای باکوور پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕووسیا بە شێوەیەکی بەرچاو بەهێزتر کردووە. هەر لەو پێوەندییەدا لە کۆبوونەوەی نێوان سەرکردەکانی دوو ووڵات لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنەی هاوبەشی ستراتیژی واژوو کرا.
ئەم بابەتە 10670 جار خوێندراوەتەوە