کۆمیسیۆن : ھاووڵاتییان دەتوانن ڕۆژانە سەردانمان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان

پەیامی کورد   ...   کۆمیسیۆن : ھاووڵاتییان دەتوانن ڕۆژانە سەردانمان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان

بەرپرسی ئۆفیسی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە دھۆک ووتی : دانەوەی کارتی دەنگدان بەردەوامە و ڕۆژانە بنکەکانمان کراوەن، ھاووڵاتییان دەتوانن بێن سەردانمان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان، چوونکە بەبێ کارتی دەنگدان ناتوانن دەنگ بدەن.

خالد عەباس، بەرپرسی ئۆفیسی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە دھۆک، ڕایگەیاند : ڕێژەی دانەوەی کارتی دەنگدان بە هاووڵاتییان لە دھۆک گەیشتۆتە ٩٦% و لە پلەی یەکەم دێین، بەڵام تا ئێستا ٢٨ھەزار کارت ماوە و نەهاتوون بۆ وەرگرتنەوەی، بۆیە داوا لە ھاووڵاتییان دەکەین بێن کارتی دەنگدانی خۆیان وەربگرنەوە، بۆ ئەوەی بێبەش نەبن لە دەنگدان.

خالد عەباس ووتیشی : ڕۆژانە بنکەکانی ئێمە کراوەن و تا ١٧/١٠ کارت دانەوە بەردەوام دەبێت، ئێمە تیمیشمان ھەیە و ڕۆژانە پەیوەندی بەو خەڵکەوە دەکەین کە کارتی دەنگدانیان گەڕاوەتەوە، بێن کارتی خۆیان وەربگرنەوە، ئێمە ڕۆژانە لە کاتژمێر ھەشتی بەیانی تا کاتژمێر سێی دوای نیوەڕۆ دەواممان ھەیە، ھەرکاتێک دەنگدەران بیانەوێت دەتوانن سەردانمان بکەن و کارتی خۆیان وەربگرنەوە، بۆ ئەوەی بێبەش نەبن لە دەنگدان.


ئەم بابەتە 83844 جار خوێندراوەتەوە