گەورە بازرگانێکی قاچاخچی و بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە ڕادەستی ئینتەرپۆل دەکرێت
پەیامی کورد ... گەورە بازرگانێکی قاچاخچی و بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە ڕادەستی ئینتەرپۆل دەکرێت
پاش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی هێزەکانی ئاسایش، لەسەر بنەمای ئاڵۆگوڕی زانیاری هەواڵگری و لەسەر داوای پۆلیسی نێودەوڵەتی ( ئینتەرپۆل ) بە فەرمانی دادوەر توانرا لەرۆژی ٢٠٢٤/٥/١٢ گەورە بازرگانێکی قاچاخچی و بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە، بەناوی (ب،ک،م) ناسراوە بە (دووپشک) دەستگیربکات و ڕادەستی یاساکرا.
دەزگای ئاسایشی هەرێم دڵنیایی دەدات بە هاووڵاتیان هیچ کەسێک لەسەرووی یاساوە نییە، هێزەکانی ئاسایش بەردەوام ڕووبەڕووبەری تۆمەتباران دەبنەوە لەپێناو دابینکردنی ئارامی و سەقامگیری بۆ هەمووان.
لەئێستادا تۆمەتبار بە ماددەی ( ٥ )لە یاسای ژمارە ٢٨ی ساڵی ٢٠١٢ دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەی بەردەوامە.
ئەم بابەتە 51403 جار خوێندراوەتەوە