پەیامی کورد... ١٠ کەس لە مامۆستایانی دەستبەسەرکراوی سەقز ئازاد کران
لانی کەم ١٠ کەس لەو مامۆستایانەی شاری سەقز بە ناوەکانی عەزیز مەرزی، کەیوان محەممەدی، تاهیر قادرزادە، محەممەد فەتاحی، ئەنوەر فەرەجزادە، قادر یەسرابی، سەید سەلاح حوسێنی، خالید شێخی، حوسێن محەممەدی و لوقمان ئەڵڵا مورادی ڕۆژی شەممە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ناوەندیی سەقز ئازاد کران.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی هەنگاو، ئەم ١٠ مامۆستایە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە هاوڕێ لەگەڵ ١١ مامۆستای دیکەی خەڵکی سەقز دەستبەسەر کراون کە لەو ١١ کەسی دیکە ئاوات ڕەزەوی شەوی پێنجشەممە ئازاد کراوە و ١٠ مامۆستای دیکە هێشتا دەستبەسەرن.
ناسنامەی ئەو ١٠ مامۆستایەی کە هێشتا دەستبەسەرن خالید عەبدوڵڵاهی، سولەیمان عەبدی، ئەحمەد قادری، تاهیر حامیدی، زاهید مورادی، د.حیسام خاکپوور، حەسەن ڕەحیمیان، ئیسماعیل ڕێحانی، ئامانج ئەمینی و موحسین شکووهی ڕاگەیەندراوە.
هەنگاو شەوی ڕابردوو لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندبوو کە ئەم ٢٠ مامۆستایە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سەقز گوازراونەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە