پەیامی کورد ... ٣٣ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٩٧ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ هەینی ٦ی تەشرینی دووەمی ٢٠٢٠، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، "لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٩٧ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە و ٤٣٠ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.
هەروەها، "٣٣ حاڵەتی گیان لە دەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە کە زیاتینیان کە ١١ حاڵەت بووە لە سلێمانی تۆمار کراوە.
بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٨٢ هەزار و ٦٠٥ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٥١ هەزار و ٦٨٠ کەسیان چاکبوونەتەوە و دوو هەزار و ٦١٦ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە