پەیامی کورد ... ئایا کۆرۆنا هەمیشەیی دەبێت یاخود کاتییە ؟؟؟
ڤیتالی زۆرف ، زانایەکی ڤیرووس ناسی ڕووسی ڕایگەیاند ڤیرووسی کۆرۆنا SARS-CoV-2 بۆ هەمیشە لەگەڵ مرۆڤ دەمێنێتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ڤیتالی زۆرف لە ووتووێژیک دا لەگەڵ تەلەفزیۆنی ڕووسی ڕایگەیاند : دەبێت درک بەوە بکەن کە ئەم ڤیرووسە تەنیا بۆ ئەمڕۆ یانیش هاوین و پائیز نەهاتووە . ئەو بۆ ساڵان و تەناتەت بۆ ساڵەهای ساڵ لەوانەیە بۆ هەمیشە هاتبێ . بە ووتەی ئەو ٧٠ ٪ خەڵکی جیهان بەم ڤیرووسە تووش دەبن . ئەو هەروەها شیکردەوە : ئەمە هەوکردنی وەهایە کە وەکوو ئانفڵۆنزا و ئادنۆ ڤیرووس دەبێ تا هەتایە بژین .
ئەم ڤیرووس ناسە ووتی : لە ئەگەری تاقیکاری بەرفراوانی ڕووسەکان بۆ شیکاری و زانینی هەبوونی ڤیرووس ، ژمارەیەکی زۆر بەم نەخۆشییە گرفتار دەبن . بەڵام لەوانەیە قوربانیدان و مردن کەم ببێتەوە . جگە لەمانەش ، ئەو هەندێک زانیاری سەبارەت بە مردن و گیان لەدەستدانی ٥٪ بە هۆی تووشبوون بە کۆرنای ڕەت کردەوە و ووتی ئەم کە ئەم ژمارەیە تەنانەت لە ئانفڵۆنزا کەمترە ، بە ووتەی ئەو ، سەرەڕای هەژماری کەمی بڵاوبوونەوەی ئانفڵۆنزا لە ویلایەتەیەکگرتووەکاندا ، ژمارەیەکی فراوانتر لە ئەمریکییەکان بە هۆی ڤیرووسی کۆرۆناوە گیانی خۆیان لە دەستداوە .
ئالێکسی مازۆس ، کارناسی پلە باڵای ڕووسی لە بواری زانین و دەرمانی ئایدز کاردانەوەی واکسەنی دژی سیل ی لە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ڤیرووسی کۆرۆنادا هەڵسەنگاند . ئەو هەروەها ووتی کە لەوانەیە لە ڕووسیا بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا کەمتر لە وولاتانی ئەورووپایی بێت لە بەر ئەوەی خەڵک لە دژی نەخۆسی سیل پێشتر واکسەن لێدراون .
بە گوێرەی ژمارە بڵاوکراوەکان لە لایەن زانکۆی جان هاپکینز ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتووەتە ١١٠٠٢٨٥ کەس و لە نێوانیاندا ٥٨.٩٢٩ کەس گیانی خۆیان لە دەستداوە . هەروەها ٢٢٦. ٦٦٩ نەخۆشیش چاک بوونەتەوە .
لە ڕووسیا زیاتر لە ٤ هەزار تووشبوو هەیە و ٣٤ کەس گیانیان ل ەدەستداوە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە