شاندەکەی هەرێم جارێکی دیکە دەگەرێتەوە بەغدا

شاندەکەی هەرێم جارێکی دیکە دەگەرێتەوە بەغدا

پەیامی کورد      ...    شاندەکەی هەرێم جارێکی دیکە دەگەرێتەوە بەغدا 

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بڕیارە سبەی شاندی حكوومەتی هەرێم جارێكی دیكە بچنەوە بەغدا، چوونكە بەغدا داوای هەندێك زانیاریی كردووە و سبەینێش زانیارییەكان دەبەن. دەشڵێ، حكوومەت دەیەوێت ئەمجارە هەموو كێشەكان چارە بكرێن و تەنها پرسی مووچە نەبێت.

د. ئەحمەد سەفار، ڕایگەیاند : "دوێنێ شاندی حكوومەتی هەرێم گەڕانەوە بۆ كوردستان و بڕیارە سبەینێش جارێكی دیكە بچنەوە بەغدا و درێژە بە دانوستانەكان بدەن، چونكە بەغدا داوای هەندێك زانیاری لەبارەی نەوت و داهات لە هەرێم كردووە، بۆیە ئەم جارە دەیانەوێت لەسەر كۆی كێشەكان بگەنە رێككەوتن و تەنها پرسی مووچە نەبێت".

سەفار گوتیشی: "ئەگەر رێككەوتن بكرێت، پێویستە بێتە پەرلەمان بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت و ببێتە بڕیار، كە ئەمەش ڕەنگە بكەوێتە دوای پێكهێنانی حكوومەتی نوێ، كە بڕیارە ئەم هەفتەیە دەنگی لەسەر بدرێت و ئەمەش پێویستی بە رەزامەندیی هەموو فراكسیۆنەكان هەیە".

بڕیاردەری لیژنەی دارایی باسی لەوەش كرد، حكوومەتی هەرێم دەیەوێت كێشەكە بە یەكجاری چارە بكرێت و ساڵانە دووبارە نەبێتەوە، چونكە ناكرێت ساڵانە ئەو كێشەیە دووبارە ببێتەوە، بۆیە چاوەڕێ دەكرێت بگەنە رێككەوتنی كۆتایی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە