بەپەلە ... هێزێکی ئەمنی شاری سلێمانی هێرش دەکەنە سەر مالی مەحموود سەنگاوی

بەپەلە ... هێزێکی ئەمنی شاری سلێمانی هێرش دەکەنە سەر مالی مەحموود سەنگاوی

هێزێكى ئه‌منى له‌شارى سلێمانى ده‌چنه‌ سه‌ر ماڵى سه‌نگاوى و دواتر شه‌ڕ ته‌قه‌ له‌نێوان هێزه‌ ئه‌منيه‌كه‌ و پاسه‌وانه‌كانى سه‌نگاوى دروست ده‌بێت و به‌رپرسى ڕاگه‌ياندنى پۆليسيش ده‌ڵێت "ئه‌و زانياره‌يه‌م لا نيه‌ ".

بەپێی زانیارییەکان لەسەرچاوەیەکی نزیک و ئاگادار دەستمان کەوتووە پاش نيوه‌ڕۆى دوێنێ هێزێكى ئه‌منى ڕۆشتووته‌ ماڵی مه‌حمود سه‌نگاوى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى 

سه‌رچاوه‌كه‌ وتيشى " دواتر پاسه‌وانه‌كانى مه‌حمود سه‌نگاوى ده‌پرسن به‌چ هۆكارێك هاتوون , ئه‌وانيش ده‌ڵێن به‌هۆكارێكى ديارى كراو هاتوون , پاسه‌وانه‌كانيش ده‌ڵێن ئێره‌ ماڵى مه‌حمود سه‌نگاوى يه‌ , ئه‌فسه‌رى هێزه‌ ئه‌منيه‌كه‌ ده‌ڵێت ده‌زانم ,به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ى هێزه‌ ئه‌منيه‌كان لاى ماڵى سه‌نگاوى بڵاوه‌ ده‌كه‌ن ,شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ دروست ده‌بێت له‌نێوان پاسه‌وانه‌كان و هێزه‌ ئه‌منيه‌كان ". 

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد , دواتر هێزه‌ ئه‌منيه‌كان جێگه‌كه‌يان به‌جێهێشتووه‌ ".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە