بەپەلە ... سەردانی نهێنی ڕابەری یەهوودییەکانی ڕووسیا بۆ ئێران !!!

بەپەلە ... سەردانی نهێنی ڕابەری یەهوودییەکانی ڕووسیا بۆ ئێران !!!

میدیا ئیسرائیلییەکان ئاماژە بە سەفەری ڕابەری یەهودییەکانی ڕووسیا بۆ ئێران دەکەن

، میدیا ئیسرائیلییەکان ئاماژە بە سەفەری ڕابەری یەهودییەکانی ڕووسیا بۆ ئێران دەکەن کە ئەو ئەم سەفەرەی بۆ ئەنجام دانی پرسێکی تەلئەبیب ئەنجام داوە.

به ڕاپۆرتێک لە، میدێڵئیست مانیتۆر لە زاری میدیا ئیسڕائیلییەکانەوە نووسی: برڵ لازار، سەرۆکی یەهودییەکانی ڕووسیا لەم دواییانە سەفەرێکی سیاسی بۆ ئێران ئەنجام داوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لازار لەم سەردانەدا پرسێکی نهێنی لە ئەستۆ بووە کە ئەوەش گەیاندنی پەیامی ئیسرائیل بووە بە تاران سەبارەت بەسووریا.

لازار پەیوەندییەکی زۆر باشی لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا هەیە و لەم ووڵاتەش کەسێکی ناسراو و کاریگەرە.

میدێڵ ئیست مانیتۆر ئاماژەی داوە کە هەوڵیان داوە سەبارەت بەم پرسە لە‌بەرپرسانی ڕووسیا و ئیسرائیل پرسیار بکەن بەڵام هیچ ئەنجامێکی نەبووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە