دژی لەشکرکێشی سوپای توركیا بۆسه‌ر كانتۆنی عه‌فرین و شه‌رمه‌زاركردنی سیاسه‌تی حكومه‌تی روسیا لەبارەی رۆژئاوای كوردستانەوە، كوردستانیانی تاراوگه‌نشین گردبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌به‌رده‌می باڵیۆزخانه‌ی روسیا له‌شاری ستۆكهۆڵمی سوید ئەنجامدا.
بەوتەی خۆپیشاندەران دوای ئەوەی لەبەردەم باڵیۆزخانه‌ی روسیا گردبوونەوە، هیچ یەک لەكارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌کە ئاماده‌نه‌بوون بێنه‌ده‌ره‌وه بۆ ئەوەی یاداشتنامه‌ی ناڕه‌زایەتییان لێوه‌ربگرن، به‌ڵام به‌پۆلیسه‌كانیان ڕاگه‌یاندبوو، کە خۆپیشانده‌ران ده‌توانن له‌رێگه‌ی سندوقی پۆسته‌وه كه تایبه‌ته به باڵیۆزخانه نامه‌كه‌یان بگه‌یه‌نن.
بەشداربوانی گردبوونه‌وه‌كه کە لەکوردانی تاراوگەنشین پێکهاتبوون، چه‌ندین دروشمی پشتگیری‌یان بۆ عه‌فرین و كوردستان بەرزکردبوویەوەو هاوکات دروشمی شه‌رمه‌زاركردنی ڕوسیا و توركیایان دەوتەوە له پێشیانه‌وه‌ش وێنه‌ی قوربانیاینی هاووڵاتیانی عه‌فرین به‌رامبه‌ر باڵێۆزخانه‌ی روسیا به‌رزكرابوونه‌وه.
سه‌رپه‌رشتیارانی گردبوونه‌وه‌كه‌ش جەختیانکردووەتەوە، كه هه‌موو به‌رخۆدانێك له‌پێناو كورد و كوردستان دایه و ده‌بێت ڕێز له هه‌موو ڕایه‌كی ئازاد بگیرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە