پەیامی کورد … کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات بریندار کرا
کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت سەر بە پارێزگای ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢١، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری سەردەشت تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە سەختی پێکراوە.
ناسنامەی ئەم کۆڵبەرەی “سامان ڕەسووڵ زاده” خەڵکی سەردەشت ڕاگەیەندراوە.
سامان ڕەسووڵ زاده بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سەردەشت گوازراوەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە