پەیامی کورد ... سەرلە ئێوارەی دوێنێ لەشاری ئەعزازی سووریا هێرشکرایە سەر بنکەی سەرەکی دەزگای هەواڵگری تورکیا " میت " و بەهۆیەوە چوار ئەندامی دەزگاکە کوژراون و برینداربوون.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هاوار نیوز ، سەرلە ئێوارەی دوێنێ دوشەممە لەشاری ئەعزازی سوریا هێرشکرایە سەر بنکەی سەرەکی دەزگای هەواڵگری تورکیا " میت " و بەهۆیەوە چوار کەس کوژراون برینداربوون.
هاوکات ئەوەش ئاشکراکراوە یەکێک لەکوژراوەکان بەرپرسێکی باڵای دەزگای هەواڵگری میت بووە بەناوی ئەبو عومەر و بەرپرسی مەلەفی سووریایە لەناو دەزگاکەدا.
بەپێی سەرچاوەیەک لەناو دەزگای هەواڵگری میت بریندارەکان برینەکانیان سەختە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە