دەستبەسەر کرانی دوو کەس لە ڕۆژهەڵات

دەستبەسەر کرانی دوو کەس لە ڕۆژهەڵات

پەیامی کورد ... دەستبەسەر کرانی دوو کەس لە ڕۆژهەڵات

 

دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی سنە و پیرانشار کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانیان بە سەردا سەپابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەیان دەستبەسەر کران.

 

ڕۆژی سێشەممە ٢یی ئەیلوول، ”باپیر بەرزە“ خەڵکی پیرانشار بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی خۆی بە بەندیخانەی ناوەندیی شاری نەغەدە ناساند.

 

باپیر بەرزە شەوی دووشەممە ١٠ی دێسامبری ٢٠١٨ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەستبەسەر و ڕێکەوتی ١٧ی ڕێبەندانی هەمان ساڵ لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی پیرانشار بە تۆمەتی ”هاوکاری کردن لە گەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران“ حوکمی ٨ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

 

پووشپەڕی ساڵی ڕابردوو و دوابەدوای سکاڵای وەزارەتی ئیتلاعات، حوکمی بەندکرانی ناوبراو لەلایەن لقی یەکەمی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئورمیە بوو بە ٤ ساڵ کە لە دانیشتنی دووهەمی ئەو دادگایە حوکمەکەی بۆ دوو ساڵ و ٦ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەممە ٢٩ی خەرمانان (١٩ی سێپتامبر)، هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی ”ئاکۆ کەریمی“ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کراوە.

ئاکۆ کەریمی لە کاتی خپێشاندانەکانی پاییزی ڕابردوو دەستبەسەر و دواتر لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە تۆمەتی بەشداری کردن لە خۆپێشاندانەکان حوکمی ٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.

بەپێی ئامارێکی ڕێکخرراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی مانگی ڕابردوودا ٣١ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە