دەستبەسەر کرانی ٢٧ کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دو حەوتوودا

دەستبەسەر کرانی ٢٧ کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دو حەوتوودا

پەیامی کورد … دەستبەسەر کرانی ٢٧ کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دو حەوتوودا

 

لە ماوەی دوو حەوتووی ڕابردودا ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شارە جیاجیاکانی کوردستان لانیکەم ٢٧ هاووڵاتیی کوردستان دەستبەسەر کردووە.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی دوو حەوتووی ڕابردوودا، لانیکەم ٢٧ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنی دەستبەسەر کراون.

 

لە نێو ئەو دەسبەسەرکراوانەدا دوو ژن و دوو مێرمنداڵی ١٦ ساڵە بوونیان هەیە.

 

لە کۆی ئەو کەسانەی کە دەستبەسەر کراون ٢٥ کەسیان هێشتا دەستبەسەر و دوو چالاکیش کە ڕۆژی ١ی مەی (ڕۆژی جیهانیی کرێکار) لە سنە دەستبەسەر کرابوون، ئازاد کراون.

 

هەروەها، ٣ کەس لە کۆی ئەو ٢٧ کەسە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا و ٢٤ کەسیان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراون.

 

 

 

ناوی دەستبەسەر کراوەکان بە شێوەی خوارەوەیە؛

 

 

 

سنە

 

١_ عەتائوڵڵا ڕەزاڕوبابی ٢_ مەرزیە غولام وەیسی ٣_ سیروان عەبدوڵڵاهی ٤_ مێهدی سەیفی ٥_ فەردین ڕەحیمی ٦_ ئارام مورادیان ٧_ ئەمیر ڕەزایی ٨_ ئارەش ئەحمەدی ٩_ شێڕکۆ مینبەری ١٠_ کاوە مینبەری ١١_ سەریاد مینبەری ١٢_ پەیام مینبەری ١٣_ ئەحمەد عەزیزی ١٤_ زاگرۆس عەباسی ١٥_ شەیس ئەمانی ١٦_ هۆشەنگ کەریمی

 

مەریوان؛

 

١_ شێرکۆ سوهرابی ٢_ فواد فەیزی ٣_ ئاکۆ خۆشنەوازیان ٤_ کەژوان فەیزی

 

پیرانشار؛

 

١_ سەفیە مامووشی پوور ٢_ ڕەسووڵ عەبدوڵڵانژاد ٣_ عەلی بەزازی

 

ئورمیە؛

 

١_ ئەمین ئەحمەدی ٢_ نیما حەسەن پوور

 

شووت؛

 

١_ محەمەد ئارغا

 

مەهاباد؛

 

١_ سیرووس مەلوودی

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە