پەیامی کورد ... دەستبەسەر کرانی ٤ کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
دوو هاووڵاتیی دیکە لە شاری شنۆ دەستبەسەر کران و بەمەش ژمارەی دەستبەسەر کراوانی ئەو شارە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا گەیشتە چوار کەس.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی ئومید مەعرووف و محەمەد خالید حەمزەپوور لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شاره دەستبەسەر کراون.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.
لەلایەکەی دیکەوە و ڕۆژی پێشووتر، دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی ڕەحمان یووسفی و کەماڵ قۆیتاس بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە