دەستبەسەر کرانی ٤ کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

دەستبەسەر کرانی ٤ کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

پەیامی کورد ... دەستبەسەر کرانی ٤ کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

 

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکانی شاری سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چوار هاووڵاتییان دەستبەسەر کردووە.

 

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا چوار هاووڵاتیی خەڵکی سەردەشت بە ناوەکانی ”ئاکام حەسەن زادە“، ”ڕەحمان ادری“، ”خوسرەو جەهان ئارا“ و ”سەردار مەلا“ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراون.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چوار هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران و بە بێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کراون.

 

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە چارەنووسی ئەو چوار هاووڵاتییە کوردە نادیارە و هەوڵەکانی بنەماڵەکانیان لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە