کفری بە هۆی شەڕی بنەماڵەییەوە ٣ کەس کوژران

کفری بە هۆی شەڕی بنەماڵەییەوە ٣ کەس کوژران

پەیامی کورد … کفری بە هۆی شەڕی بنەماڵەییەوە ٣ کەس کوژران

 

شەوی هەینی٢٦ی شووباتى ٢٠٢١، لە قەزای کفری شەڕ نێوان دوو بنەماڵەدا روویدا و سێ کەس کوژران کە دووانیان باوک و کوڕن. هه‌روه‌ها ئەوی دیکەیشیان مامی کوڕەکەیە. 

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە بڵاو بوونەتەوە، ئەو دوو بنەماڵەیە لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی پێشتریش هێرشیان کردووەتە سەر یەکدی و برینداریان هەبووە، ئەمشەو بە چەکەوە هێرشیان کردووە و ئەو سێ کەسە کوژراون، هاوکات سەرچاوەیەکی تەندروستیی گەرمیان رایگه‌یاندووه‌، چەند کەسێکیش برینداربوونە. 

 

هاوكات تەرمی ئەو سێ کەسەی کوژراون رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراون و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە. ناوی کوژراوەکانیش بریتین لە هەندرێن مەتحەت، هیشام مەتحەت و رێبوار هەندرێن.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە