٢٤ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

٢٤ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

پەیامی کورد... ٢٤ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٥٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٦٤٦ چاکبوونەوە تۆمارکراوە.

 

ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی ئەیلوول، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٥٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٢١٦ حاڵەت لە هەولێر، ٢٤٧ حاڵەت لە دهۆک، ٩٩ حاڵەت لە سلێمانی، ٢٧ حاڵەت لە گەرمیان، ٣٨ حاڵەت لە هەڵەبجە و ١٢٧ حاڵەت لە راپەڕین بووە.

 

هەروەها ٦٤٦ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە و ٢٤ حاڵەتی گیان لە دەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە ١٢ حاڵەت لە سلێمانی، سێ حاڵەت لە هەولێر، هەشتحاڵەت لە دهۆک و یەک حاڵەت لە گەرمیان تۆمار کراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە