ماکرۆن بۆ پوتین: نیگەرانم لەدۆخی عەفرین و غۆتەی رۆژهەڵات

ماکرۆن بۆ پوتین: نیگەرانم لەدۆخی عەفرین و غۆتەی رۆژهەڵات

بە پێی بەیانامەیەکی کۆشکی ئیلزی، سەرۆک کۆماری فەرەنسا لەپەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ سەرۆكی روسیا، لەبارەی دۆخی عەفرین و غۆتەی رۆژهەڵات دوودڵی زۆری خۆی دەربڕیوە.
کۆشکی ئیلزی لەبەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، کە لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیا، ئیمانۆئیل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا دوودڵی زۆری خۆی نیشانداوە سەبارەت بە ڕەوشی ناوخۆی شاری عەفرین و ناوچەی غۆتەی رۆژهەڵات لەنزیک دیمەشق.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە سەرۆک کۆماری فەرەنسا داوای لەهاوتا روسییەکەی کردووە، هەموو هەوڵەکانی بۆ وەستاندنی هێرش و رووبەڕووبوونەوەکان و کەمکردنەوەی زیانە گیانییەکانی هاووڵاتیانی سڤیل لەعەفرین و ناوچەی غۆتەی رۆژهەڵات بخاتەگڕ.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە