پەیامی کورد ... موستەفا کازمی : لەگەڵ کێشەکاندا دەبێ تەکنیکی ڕووبەڕوو ببینەوە نەوەک سیاسی .
سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە داوای لە بەرپرسان کرد کە لەگەڵ کێشە و ئالۆزییەکانی پارێزگاکاندا بە شێوەی تەکنیکی و بە دوور لە سیاسەت ڕەفتار بکرێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک موستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانەی دانیشتنی کۆمیسیۆنی باڵای درووستکردنی هەماهەنگی نێوان پاریزگاکان ووتی : ئێمە دەبێ لەگەڵ ئەو ئاڵۆزییانەی کە پاریزگاکان لەگەڵ بەرەوڕوو دەبنەوە بە شێوەی تەکنیک و نە بە سیاسی ڕەفتار بکرێت .
هەروەها ووتی : دۆخی ووڵات چ لە بواری ئابووری و چ تەندرووستی و ئەمنییەتی یەوە هەستایرە . خەڵک داواکاریگەلێکیان لە ئێمە هەیە . بۆ بە ئەژنۆ دەرهێنانی کێشەکان و دەستەبەر کردنی داواکارییەکانی تەواوی خەڵک ئەو پەڕی هەوڵی خۆمان دەخەینە گەڕ .
کازمی لە کۆتایی بەیاننامەکەیدا کە نووسینگەی سەرۆکوەزیران بڵاوکردووەتەوە لە سەر گرینگی کاری بە گرووپ و هەوڵی زیاتر بۆ دەستەبەر کردنی بابەت و داواکارییەکانی خەڵک جەختی کردەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە