لە تورکیا بەهۆی ئاگرەوە دایكێك و 8 منداڵ گیانیان لەدەستدا

لە تورکیا بەهۆی ئاگرەوە دایكێك و 8 منداڵ گیانیان لەدەستدا

پەیامی کورد... لە تورکیا بەهۆی ئاگرەوە دایكێك و 8 منداڵ گیانیان لەدەستدا

لە پارێزگای بۆرسای تورکیا ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە ڕوویدا و بەهۆیەوە شەش منداڵ و دایکێک و دوو برازای سووتان.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، ئاگرەکە لەو شوقەیەدا کەوتووەتەوە کە خێزانە پەنابەرە سورییەکەی تێدا نیشتەجێبووە لە ناوچەی یەڵدرم لە پارێزگای بۆرسا، هۆکارەکەشی لە زۆپاوە بووە، دایک و شەش منداڵی خێزانەکە و دوو برازای بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی وتەی پارێزگاری بۆرسا، باوک و دوو ئەندامی دیکەی خێزانەکە بە برینداری گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

ئاگرەکە لە شەودا و لەکاتێکدا خێزانەکە نوستوون لە نهۆمی دووەمی باڵەخانەیەکی چوار نهۆمی کەوتووەتەوە، خێزانێکی سێ کەسی کە لە نهۆمی سەرووتربوون ڕزگارکراون.

تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە دوای یەک کاتژمێر لە هەوڵدان توانیویانە ئاگرەکە کۆنترۆڵبکەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە