پەیامی کورد ... وەزیری کاروباری دەرەوەی ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا داواکاری دووبارە بوونەوەی گەمارۆکانی سەر ئێرانە لە ڕێگای شەورای ئەمنییەتی سازمانی نەتەوەکان .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، مایک پۆمپێئۆ ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ویلایەتەیەکگرتووەکان داواکاری چەسپاندنی دووبارەی گەمارۆکانە لە دژی ئێران لە پەیوەندی لەگەڵ بەرنامە مووشەکە بالێستیکیەکانی ئەم ووڵاتە بوو .
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە دانیشتنی شەورای ئەمنییەتی سازمانی نەتەوەکاندا سەبارەت بە کارەکانی ئێران ، ووتی : ویلایەتەیەکگرتووەکان دەیەوێ لەگە هەموو ئەندامانی شەورای ئەمنییەتی سازمانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چەسپاندنی گەمارۆکان دژی ئە یەکگرتووەکان بۆ چەسپاندنی گەمارۆکان دژی ئێران لە پەیوەندی لەگەڵ بەرنامە مووشەکییە بالستیکیەی ئەم ووڵاتە هەنگاو بنێت .
ئەو هەروەها ڕایگەیاند : گەمارۆی چەکی سازمانی نەتەوەکان دژی تاران نابێ لە ساڵی ٢٠٢٠ دا هەڵوەشێتەوە و داوای لە شەورای ئەمنییەتی کرد تاکوو بە پێداچوونەوە و درووست کردنی قەدەغە لە بەندەرەکان و دەریاکانی ئازاد ، هەوڵەکانی ئێران بۆ دەور دانەوەی گەمارۆگەلی چەک و تەقەمەنی لە ناو ببات .
پێستر سەردار ئەمیر عەلی حاجیزادە ، فەرماندەی هێزەکانی ئاسمانی فەزایی سوپای پاسداران هەواڵی تاقیکردنەوەی مووشەکی ئەم دواییەی ئێرانی سەرەڕاست کردەوە و ڕایگەیاند : ئێمە تاقیکردنەوە مووشەکییەکانمان ئەنجام دەدەین و ئەم کارەی ئەم دواییەشمان تاقیکردنەوەیەکی زۆر گرینگ بوو . مایک پۆمپێئۆ ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەم تاقیکردنەوە مووشەکییەی ئێرانی بە پێشێل کردنی ڕێکەوتننامەی ٢٢٣١ ی شەورای ئەمنییەتی ڕاگەیاند .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە