دوو پرۆژەی سەردەمیانە لە هەولێر جێبەجێ دەکرێن

دوو پرۆژەی سەردەمیانە لە هەولێر جێبەجێ دەکرێن

 دوو پڕۆژە لەنێو بازاڕی ھەولێر جێبەجێ دەکرێت، بەڕێوەبەری شارەوانیی یەكی ھەولێریش دەڵێ، بە بڕی نزیكەی دوو ملیار دینار، بازاڕی ئیسكان و قەیسەریی ھەولێر دەكەنە بازاڕی سەردەمیانە.

 

ئەندازیار مەریوان شوانی، بەڕێوەبەری شارەوانیی یەك لە ھەولێر، راگەیاند: "دوو پڕۆژەی پەرەپێدانی بازاڕی ھەولێر جێبەجێ دەكرێن، كە یەكەمیان نۆژەنكردنەوە و پەرەپێدانی بازاڕی ئیسكانە، كە بازاڕێكی بەنێوبانگی شاری ھەولێرە و بە بڕی 500 ملیۆن دیناری عێراقی، سەرۆكایەتیی شارەوانیی ھەولێر لە ڕێگەی بەڕێوەبەری شارەوانیی یەكەوە ھەڵدەستێ بە نۆژەنكردنەوە و رێكخستنی بازاڕی ئیسكان، كە دەبێتە بازاڕێكی سەردەمیانە و بڕیارە بە سێ قۆناغ پڕۆژەكە جێبەجێ بكرێت، كە پێك دێت لە خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆ و نەھێشتنی ئاو لەنێو بازاڕەكە و دواتر كۆنكرێت و قیرتاوكردنی بە شێوەیەك وەك بازاڕی گەورەی ھەولێر یەك دیمەنی جوانی ھەبێت و ھەموو عەرەبانەی نێو بازاڕەكەیش بە شێوەی كەپر رێك دەخرێن".

بەڕێوەبەری شارەوانیی یەكراشیگەیاند، بە تەواوبوونی پڕۆژەكە، ھەم دەبێتە بازاڕێكی سەردەمیانە و ھەم دیمەنێكی جوان بە شاری ھەولێر دەبەخشێت، جگە لە لایەنی خزمەتگوزاری كە ھەموو بازاڕی ئیسكان بە سیستمێكی پێشكەوتووی كامێرا پێكەوە دەبەسترێتەوە و ئیدی بۆ ئەنجامدانی تاوانیش كۆنتڕۆڵ دەكرێت، كە بڕیارە ئەمڕۆ شەممە پڕۆژەكە بكەوێتە واری جێبەجێكردنەوە.

 

لە بارەی پڕۆژەی دووەم، شوانی راگەیاند: پڕۆژەی جوانكاری و پەرەپێدانی بازاڕی قەیسەریی ھەولێرە، پڕۆژەی قەیسەریی ھەولێر، پڕۆژەیەكی فراوانە و لە ئێستادا دەستی پی َكردووە، قەیسەری وەك بازاڕێكی ھاوچەرخی كوردستان و ھەولێر، زیاتر جێگەی گرینگیی ئێمەیە و بە گوژمەی زیاتر لە یەك ملیار دینار گۆڕانكاریی تێدا دەكرێت، لەگەڵ تەواوبوونی بازاڕی گەورەی ھەولێر، دەچێتە قۆناغێكی دیكەوە لە جوانكاری و قەیسەرییش دەبێتە بازاڕێكی نموونەیی كوردستان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە