پەیامی کورد ... ٥٠٠ کەسایەتی ئێرانی لە نامەیەکدا بۆ بایدن داوای هێشتنەوەی ناوی سوپای پاسداران لە لیستەی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان دەکەن
زیاتر لە ٥٠٠ کەسایەتی ئێرانی دیار و بەرچاوی دانیشتووی ئەمریکا لە نامەیەکدا بۆ جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا داواکاری هێشتنەوەی ناوی سوپای پاسداران لە لیستەی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان بوون .
لە نامەی کۆمیەتی کاتی پسپۆڕانی ئێران بۆ سەرۆککۆماری ویلایەتەیەکگرتووەکان کە زیاتر لە ٥٠٠ کەسایەتی ئێرانی بەرچاو و دیاری دانیشتووی ئەمریکا واژوویان کردووە ١٢ی ئەیپریل داوا لە دەوڵەتی ئەمریکا کرا تاکوو ناوی سوپای پاسداران لە لیستەی ڕێکخراوە تیرۆریستییە بیانییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا " ئێ ، تی ، ئۆ " دەرنەهێندرێت .
لەم نامە سەرکراوەیەدا بە بایدن جەخت کراوەتەوە کە سوپای پاسداران و هێزی سوپای قودسی سەر بە ئەو کۆڵەگەی ڕژیمی تاران بۆ هەنگاوگەلی خراپەکارانەی دەرەوەی سنوورەکان لە ناوجەکە و جیهان و لە کەرەستەگەلی سەرکوتکردن لە دژی خەڵکی ئێران ە .
لەم نامەیەدا جەخت کراوەتەوە کە هەر جۆرە ڕێکارێک بۆ دەرهێنانی ناوی سوپای پاسداران لە لیستەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان " گرینگی نەدانی ئاشکرا بە ئارمانگەل و بەرخۆدانی مەشرووعی ئێرانیان بۆ ئازادی و کەرامەتی مرۆڤایەتییە .
واژووکەرانی ئەم نامەیە داوایان لە دەوڵەتی بایدن کرد کە لە پاڵ خەڵکی ئێران و بەرخۆدانەکانی ئەوان بۆ گەیشتن بە ئاشتی ، ئازادی و کۆمارێکی نائەتۆمی دابن .
لەم ڕاستایەدا هەروەها بەرامبەر هەر جۆرە ئەگەری پێدانی خاڵی گرینگ لە لایەن ئەمریکاوە بۆ نیزامی حۆکمڕانی ئێران کە هەنگاوگەلی ناسەقامگیرکەری ئەوان زیاتر پەرە بە ئاڵۆزی و نائەمنی لە ناوچەکە و جیهان دەدات نیگەرانی خۆیانیان دەربڕیوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە