پەیامی کورد … ئیسرائیل هەڕەشەی لە سوریا کرد
سوپای ئیسرائیل دوای خاپورکردنی خاڵێکی چاودێری سوریا لە ناوەڕاستی بەرزاییەکانی جۆلان، پەیامێکی هەڕەشە ئامێزی بۆ حکومەتی سوریا ناردووە.
ئەفیغای ئیدرعی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە توێتێتکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، هۆشداری داوەتە سوریا و رایگەیاندووە، سەروەریی ئیسرائیل هێڵی سورە.
ئیدرعی نووسیویەتی "دووپاتی دەکەینەوە و هۆشداری دەدەین کە سەروەریی ئیسرائیل هێڵی سورە، بە هیچ شێوەیەک دەستدرێژی کردنە سەری قبوڵ ناکەین، هەر بەهۆیەشەوە سوپای ئیسرائیل خاڵێکی چاودێری سوپای سوریای خاپور کرد، کە لە لایەن سوپای سوریاوە دروستکرابوو بۆ پێشێلکردنی سەروەییی ئیسرائیل".
ئەو هۆشدارەی وتەبێژی سوپای ئێسرائیل لە کاتێکدایە، دوێنێ ئیسرائیل ڕایگەیاندن خاڵێکی چاودێری سوریایای لە بەرزاییەکانی جۆلان وێرانکردووە، بە بیانووی پێشێلکاری سەروەریی ئیسرائیل.
جێی وەبیرهێنانەوەیە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە ساڵی ١٩٨١ بەە بڕیاری ژمارە ٤٩٧، داوای لە ئیسرائیل کرد بڕیاری سەپاندنی ئەمری واقیع بە خستنەپاڵی بەرزاییەکانی جۆلان بۆ سەر خاکی وڵاتەکەی هەڵوەشێنێتەوە، چونکە هیچ پشیتوانییەکی یاسایی و نێودەوڵەتی نییە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە